عێراق چەند پارچە شوێنەوارێک لە تورکیا وەردەگرێتەوە

بەرپرسی کاروباری کۆماری عێراق لە ئەنقەرە خەلیل ئیبراهیم مەحمود، ئەمڕۆ هەینی، لە بەڕێوەبەری گشتی بەشی میرات و مۆزەخانەکانی تورکیا کۆخان یەزدین، پێنج دراوی زێڕی وەرگرت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسیەکان ، هەروەها پارچە پەیکەرێک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان و نووسراوی سۆمەریی لەسەرە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم شوێنەوارانە “لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە لە ئیستانبول دەستیان بەسەرداگیراوە دوای لێکۆڵینەوە لێی دەرکەوتووە کە ئەو شەش شوێنەوارە هی عێراقن و بە قاچاخ هێنراونەتە دەرەوە بە شێوەیەکی نایاسایی.

لە میانی مەراسیمی ڕادەستکردنەکەدا کە لە بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانە شوێنەوارییەکان لە ئیستانبول بەڕێوەچوو خەلیل ئیبراهیم وتی، “ئەم پارچانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە پارێزراون، ئێستا دەگەڕینرێنەوە عێراق”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و پارچانه‌ به‌شێكن له‌ مێژوو و میراتی گه‌لی عێراق، له‌ مۆزه‌خانه‌ گشتییه‌كاندا نمایشده‌كرێن به‌ به‌رچاوی گه‌لی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێزانینیان بۆ مێژوو و كه‌لتووریان هەبێت”.

بابەتی پێشتر

ماکرۆن: دەتوانین موسڵمان بین

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە پرسەی نەقیب زوهێر محەمەددا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share