كارەبای پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كەمكرایەوە

مامۆستایەكی زانكۆ ڕایدەگەیەنێت، كارەبای پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین كەمكراوەتەوە.

ئومێد قەرەداغی مامۆستای زانكۆ و شارەزاری بواری ئابوری بڵاویكردووەتەوە، كارەبای نیشتمانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین كەمكراوەتەوە.

ئاشكرایكرد، پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین تەنها بە 27% دیاریكراون، لە كاتێكدا كارەبای پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بە 43.9% دیاریكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان و لێپرسراوەكانی وەزارەتی كارەبا بەم دابەشكردنە ڕازینەبوون و وەزیری كارەبا بە پێداگیری خۆی تێیپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی بۆمبێك پێنج كەسی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

جۆنی دێپ پاش بردنەوەی دۆسییەکەی دادگا ئەلبومێک گۆرانی بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share