پاسپۆرتی هەڵەبجە کارەکانی راگرت

بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، کارەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان راگرتووە و هۆکارکەشی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرتە.

لە راگەیەندراوێکدا پاسپۆرتی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییانی ناوەندی هەڵەبجە و قەزاکانی سەیدسادق و شارەزوور ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت، سەرجەم مامەڵەکان کە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت دەکرێت لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگیراون.

پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەگەری وەرگرتنی دەفتەری پاسپۆرتدا، ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکەنەوە کە مامەڵەکانیان تەواوبووە و کارەکان دەستپێدەکەنەوە.

لەوبارەیەوە پێشتر عەمید سالار عەبدوڵا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بەردەوامە و سیستمەکەمان کاردەکات، ئەوەی هەیە کەمی دەفتەرە لەسەرتاسەری عێراقدا”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی عێراقیان کردووە و دەستوەردانیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، “ئێستا دەفتەر هەیە بەڵام بڕی پێویست نییە و ئارەزوومەندانە نییە تەنها بۆ ئەوکەسانە هەیە کە حاڵەتەکەیان زەروورە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share