بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی پەکەکە دراونەتە 40 وڵات

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئاشکرایکرد، بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان ئاراستەی 40 وڵات کردووە و لە نزیک 550 گوندی باشووری کوردستانیش تورکیا چەکی کیمیایی وەشاندووە.

ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاندووە، “بەڵگەکان لە دەستی وڵاتانی وەک ئیتاڵیا، سویسرا، دانیمارک و نەرویجدا هەن، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتانەشەوە قسە لەسەر ئەو پرسە کراوە، هاوکات ئەو ڕاپۆرتانە ئاراستەی ناتۆش کراون”.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، “لەگەڵ کۆمیتەی بەرگریکردن لە ئەشکەنجە و ژمارەیەکی دیکە لە ڕێکخراوە جیهانییەکان کۆبووینەتەوە، ئەوان دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەسانە بکەن، کە بەهۆی چەکی کیمیاییەوە گیانیان لەدەستداوە یاخود برینداربوون”.

بە وتەی قەرەمووس ئەوان سەردانی کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپایان کردووە، بەڵام سەرۆکی کۆنسەکە وەڵامێکی شەرمەزارکەری داوەتەوە و وتوویەتی، “هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە بەدەست نەگەیشتووە”، بەڵام ئێمە هەموو بەڵگەکانمان ڕادەستکردوون، بەڵام نە بە ڕاپۆرتەکانی ئێمە قایلدەبن و نە خۆشیان هیچ هەوڵێک دەدەن.

لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان چەندین جار بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئاشکراکردووە.

بابەتی پێشتر

خوشکێکی مایکڵ جاکسن سەرسامی هەڵپەڕکێی کوردییە

بابەتی دواتر

‏(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ، کاردیفی تێپەڕاند و گەیشتە گەڕی پێنجی "‏Fa cup‏"‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share