مووچە لە هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت و لیستەكان ئامادەدەكرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت و بۆ بەغداد دەنێرێت كە كەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینار دەبێت.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تەمموز هاوتای بەغداد دەكرێت و لیستەكان دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم و دواتر هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدەن.

وتیشی، “یاسای ژمارە 9 جێبەجێدەكرێت كە كەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان 500 هەزار دینار دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی پەروەردە كەوتە دوای نەورۆز.. یەكێتیی مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرێت

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، دابەشكردنی مووچەی پەروەردە دەكەوێتە دوای پشووەكانی نەورۆزەوە، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش دەڵێت، “ئەو…
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، “قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی”. سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی…
Total
0
Share