پەرلەمانی كوردستان داوایەك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

پەرلەمانی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی هەولێر دەكات و داوای لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەوڵ و هەنگاوی جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان تێیدا هاتووە، “بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیە دەكەین كە بەبێ هیچ پاساوێك كرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بەهۆیەوە 3 هاوڵاتی برینداربوون و زیانیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێك كەوت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە، هەوڵ و هەنگاوی جدی بگرنەبەر بۆ ئەوەی چیتر ڕێگەنەدرێت دەستدرێژی بكرێتە سەر سەروەریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاوڵاتیيان.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ‎ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو كردەوە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیە لەق ببێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەریی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات

بابەتی دواتر

بە مووشەك هێرشكرایە سەر توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share