هەر مسقاڵێک زێڕ 30 هەزاری دیکە بەرزبووەتەوە

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەتەوە و نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 گەیشتووەتە 500 هەزار دینار.

دانا عەبدوڵرەحمان وەرتێ یەکێک لە زێڕنگەرانی بازاڕی زێڕ لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەدا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و 30 هەزار دیناری دیکەی چووەتە سەر.

هاوکات، ئاماژەی بەوەشدا بەشێک لە خەڵکی روویان لە فرۆشتنی زێڕەکانیان کردووە بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە و لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیک لە 2400 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەر گرامێکیش 76 دۆلارو 95 سەنتە و هەر کیلۆیەکیش لە کانزاکە بەرامبەرە بە 76 هەزار و 945 دۆلار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارتی بەم سیاسەتەی ئێستای دەیەوێت هەرێمی كوردستان بكات بە دوو بەشەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە حكومەتی هەرێمەوە 250 دیناری چاپ بۆ پرۆژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share