گرنگترین وتەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند‌، هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتارێكدا له‌ “كۆنفرانسی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا” كه‌ به‌شێوەیەكی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوو ڕایگەیاند، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و واشنتن مێژوویەكی دورودرێژی هەیە و لەبواری ئەمنییدا هەماهەنگییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە فراوانتره.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت كۆمپانیا بیانییه‌كان هان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارئاسانی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌كه‌ین”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، مەسرور بارزانی وتی، “ئەمریكا هاوكار بووە لەوەی عێراقییەكان لە دیكتاتۆرییەتی سەدام ڕزگاریان بێت، نەوەی داهاتوو چاویان لە هاوكارییەكی باش هەیە”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “سوپاسی هاوكارەكانم لە حكومەتی ئەمریكا دەكەم، پێشوازی لەو كۆمپانیا ئەمریكییانەش دەكەین كە هاتوونەتە هەرێم بۆ كاركردن، كۆمپانیا ئەمریكییەكان هاوكار بوون لەوەی هەزاران گوندی ڕوخاوی هەرێم كە بەدەستی بەعس ڕوخێندرابوون، بونیاد بنێینەوە”.

هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێم خستەڕوو، “هانی کۆمپانیا و خاوەنکارانی ئەمریکا دەدەم کە بێنە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەمان ببینن و لێرە دەست بە کار بکەن”.

“ئەمریكا و كوردستان دەیان ساڵ هاوبەشییان هەیە، چاومان لەوەیە ساڵی 2021یش بۆنەیەكی گرنگ بێت بۆ ئەوەی ئەو هاوبەشییە باشەی هەبووە بەردەوام بێت”، مەسرور بارزانی وای وت.

ئەوەشی ڕاگەیاند، “ئێمە دەتوانین بەشێوەیەكی ئاسان هەنگاوەكانمان بەروپێشەوە ببەین، كاردەكەین ئابوریی خۆمان فرەچەشن بكەین لەڕێی كشتوكاڵ و بزنس و بەدیجیتاڵكردنی سێكتەرەكان، ئێمە كەرتی باجمان توندتر و باشتر كردووە”.

مه‌سرور بارزانی باسیلەوەشكرد، “کۆرۆنا کاریگەریی گەورەی لەسەر ئابوریی هەرێمی کوردستان هەبووە، بەڵام هیوادارین لە ساڵی 2021دا کۆتایی پێبێت، ئابوری دەتوانێت ببێتە کلیلی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان، لە بواری کشتوکاڵیدا دەتوانین ببینە سەرچاوەیەک بۆ هەموو عێراق، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی کشتوکاڵییە”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی، “دەتوانین بەرەوە داهاتوو هەنگاوی باشتر بنێین، دەبێت ئازادیی ڕادەربڕین و تاکەکەسی پارێزراو بێت، ئەوانەی هەموو یارمەتیدەری ئابورییەکی باش دەبن”.

ئاشكراشیكرد، “ئەم هەفتەیە پێشبینی ئەوە دەکەین کە ڕێکكەوتنێکی گەورە واژوو بکەین بۆ بە دیجیتاڵیکردنی حکومەت بۆ خێراترکردنی کارەکانمان، مەبەستمان ئەوەیە لەگەڵ حکومەتی عێراقیش بگەینە ڕێكکەوتنێک بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانمان بۆ ئەوەی پشکی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵی وەربگرین”.

لە بەشێكی وتارەكەیدا مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، “دەستمان بە ڕیفۆرمێک کردووە لە هەرێمی کوردستان، سیستەمێکی دیجیتاڵیمان بۆ کوردستان داناوە و لە بواری باجدا چاکسازیمان کردووە و لە بواری ڕەخساندنی هەلی کاریش کارمان کردووە و سوپاسی وەبەرهێنەران و شارەزایانی ئەمریکی دەکەین”.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەك لە سلێمانی بونیاد دەنێت

بابەتی دواتر

كیسنجەر: جیهان لە لێواری كارەساتێكی هاوشێوەی جەنگی جیهانیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چواره‌مین ساڵیادی كۆچی مام جه‌لال پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ ھه‌میشه‌،…
Total
0
Share