كیسنجەر: جیهان لە لێواری كارەساتێكی هاوشێوەی جەنگی جیهانیدایە

هێنری كیسنجەر

هێنری كیسنجەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو دەڵێت، واشنتن و پەككین بەشێوەیەكی بەرچاو “بەرەو ڕوبەڕوبوونەوە دەخزێن” و هەوڵە دیبلۆماسییەكانی نێوانیان هەڵدەپەسێرن.

ئاژانسی بلومبێرگ لەسەر زاری كیسنجەر،ی وەزیری پێشوو و شارەزای ئاسایشی نەتەوەیی (تەمەن 97 ساڵ) بڵاویكردەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و براوەی دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەپێی میدیاكان، پێویستە لەسەری بەپەلە پردەكانی پەیوەندیی لەگەڵ چین دروستبكاتەوە پاش ئەوەی لە ساڵانی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ زیانی بەركەوت، ئەمەش بۆ خۆدورخستنەوە لەهەر گرفتێك كە ببێتە هۆی ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازیی كارەساتبار.

كیسنجەر ئەوەشی وت، لەحاڵەتێكدا ئەگەر بنەمایەك بۆ هەماهەنگی لەنێوان چین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بونیادنەنرێت، ئەوكات “جیهان بەرەو كارەساتێكی هاوشێوەی جەنگی جیهانی یەكەم دەخزێت”.

ڕوونیشیكردەوە، تەكنەلۆجیای سەربازیی ئێستا وادەكات “كۆنتڕۆڵكردنی” كارەساتێكی سەربازی هاوشێوە زۆر ئەستەمتر بێت بەراورد بە كارەساتە سەربازییە گەورەكانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد كە ویلایەتە یەكگرتووەكان و چین پێشتر ڕوبەڕووی وڵاتێك نەبوونەتەوە كە هەردووكیان بەنزیكەیی هەمان هێزیان هەبێت، بەمەش دەبێتە ئەزمونێكی پێشتر هەستپێنەكراو بۆیان “بۆیە پێویستە لەسەرمان ڕێبگرین لە گۆڕینی بۆ ململانێ، هیواداریشین بگۆڕێت بۆ هەوڵدانی هەماهەنگی” لەنێوانیاندا.

كیسجەر هیوای ئەوەشی خواست هەڕەشەكانی پەتای ئێستا بۆ سەر هەمووان هەلێكی گونجاو بێت بۆ سەرلەنوێ دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان پەككین و واشنتن دوابەدوای گرتنەدەستی ئەرك لەلایەن سەرۆكی نوێوە.

بابەتی پێشتر

گرنگترین وتەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

 شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت. بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان…
Total
0
Share