هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە چەند چالاكییەكدا 16 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دەڵێت، گورز لە هەلیكۆپتەرێكیش وەشێندراوە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل (هه‌په‌گه) ڕایگەیاند، هێزه‌كانیان له باشووره‌وه تا باكوور چالاكی به‌هێزده‌كه‌ن و جارێكی دیكە “لێكدانه‌وه‌ی داگیركه‌ران پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه”.
دەشڵێت، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا 16 سەرباز كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون و گورزیش لە هەلیكۆپتەرێك وەشێندراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ژمارەیەك لەو سەربازانە لە ناوچەی لیجە-ی باكووری كوردستان كوژراون، ئەوانی دیكەش لە ئاڤاشین و زاپ بووە لە باشووری كوردستان.
هەپەگە دووپاتیشیدەكاتەوە، هێزه‌كانیان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا شەڕێکی مێژوویی ده‌كه‌ن، هێرشەكانی توركیا كه “به به‌شداری هه‌زاران سه‌رباز و ته‌كنه‌لۆژیایی پێشكه‌وتوو ده‌یكات پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه و گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن”.