بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجەی گشتی كە 200 ملیار دینارەكەیە بڕیوە و بۆ لەمەودوا ئەو بڕە پارەیە نانێرێت.
ئەو سەرچاوە تایبەتە هۆكاری ڕاگرتنی ئەو 200 ملیار دینارەی بەبیانووی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەڕاندەوە كە یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی بە نایاسایی و نادەستووری لەقەڵەم دا.
ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو شاندێكی هەرێم بەمەبەستی دانوستاندن لەسەر كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدادیان كرد.