براد پیت ئەنجیلینا جولی دەباتە دادگا

پاش کێشەکەی جۆنی دێپ و ئەمبەر هێرد، تەنگژەیەکی دیکە دەردەکەوێت و تێیدا بەناوبانگترین ژن و مێردی پێشووی هیۆلود لە دادگا ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

براد پیت ئەکتەری ئەمریکی ئەنجیلینا جولی هاوژینی پێشووی خۆی تۆمەتبارکردووە، بەوەی بە ویست زیانی پێگەیاندووە، لەڕێی فرۆشتنی پشکەکانی خۆیەوە لە موڵکێکدا کە هی هەردووکیان بووە بە سەرمایەدارێکی ڕوسی.

موڵکەکە بریتییە لە ڕەزێکی گەورەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی شەراب لە باشووری فەرەنسا و پانتاییەکەی 500 هێکتارە، بیت و جولی لە ساڵی 2011ـەوە بە هاوبەشی لەگەڵ خێزانی “پێران”ـی فەرەنسیدا بە ترێی ڕەزەکە شەرابی “میراڤال کوت دو پرۆڤانس” بەرهەمدەهێنن.

بیت بانگەشەی ئەوە دەکات، سەرباری جیابوونەوەیان، پێشتر لەگەڵ جولیدا ڕێککەوتوون هیچیان بەبێ ڕەزامەندیی ئەوی دیکە، پشکەکانی لە موڵکەکەدا نەفرۆشێت.

بیت ڕایگەیاندووە، ئەنجیلینا دەزانێت کە ئەو چەند “دڵی بەو ڕەزەوەیە” و بە مەبەستی ئازاردانی، پشکەکانی خۆی فرۆشتووەتەوە بە سەرمایەدارێکی ڕوسی.

بیت هەموو تۆمەتەکانی لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەکی نوێدا خستووەتەڕوو، لە چێوەی سکاڵایەکی یاساییدا کە پێشتر لەمساڵدا و لە دادگای لۆس ئەنجلۆس دژ بە هاوژینەکەی پێشووی تۆماریکردبوو.

بابەتی پێشتر

کاتتان تەواوبوو.. ئەپڵ دەستبەرداری پێنج جۆری ئایفۆن دەبێت

بابەتی دواتر

بەغداد بڕیارێكی دژی هەرێمی كوردستان جێبەجێكرد<br>ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share