هەسەدە ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد، ئامادەن لەگەڵ سوپای ڕژێمی سوریا هەماهەنگی بکەن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

لە دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردەکانی، هەسەدە ڕایگەیاند، “کاری لەپێشینەمان کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پابەندبوونە بە ڕێککەوتننامەکانەوە”، لەهەمان کاتدا جەختیکردەوە، ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک و پاراستنی خاک و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، “ئامادەین ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی ماوە درێژی دوژمنکارانە ببینەوە”.

حکومەتی سوریاش، تورکیا بە داگیرکەر ناودەبات و وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە مانگی ڕابردوودا ئاشکرایکرد، هەر هێرشێکی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی دژە مرۆڤایەتییە و تاوانی جەنگە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشتر ڕایگەیاند، بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا ڕەزامەندی لە هیچ کەسێک وەرناگرن.

ئەردۆغان ئاشکرایکرد، هێرشێکی نوێ بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدەن و ناوچەی ئارام دروستدەکەن.

لەبەرامبەردا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەو هێرشەوە کە تورکیا ڕایگەیاندووە دەڵێت، “هێرشێکی لەوشێوەیە ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە”.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و پارتی لەبارەی دەستوورەوە هاوڕان و بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن ناكۆكن

بابەتی دواتر

مانگایەک بە تۆمەتی کوشتن دەستگیردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 146…
Total
0
Share