دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ هەڵیانكوتایەسەر چێشتخانەیەك لە سلێمانی دەستگیركراون.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، پاش ئەوەی دوێنێ‌ چه‌ند كه‌سێك هەڵیانكوتایەسەر چێشتخانەیەكی شاری سلێمانی و ئازاری‌ خاوەنەكەیان دا (كە‌ ڤیدیۆی كاتی ڕوداوەكە له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه‌)، لەسەر سكاڵای خاوەنی چێشتخانەكە و بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە هەموو ئەو كەسانە دەستگیركراون و ‌ئێستا ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.‌

دوانیوەڕۆی دوێنێ ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردەسەر خاوەنی چێشتخانەیەك لە گەڕەكی عەقاری لە سلێمانی، دواتر خاوەنی چێشتخانەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بەهانایەوە بچن.

دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەشڵێت، سەرجەم هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە دادگاكان بەپێی یاسا توندترین ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگرنەبەر كە بیەوێت ئارامیی شار تێكبدات و دڵەڕاوكێ بڵاوبكاتەوە و تاوان ئەنجام بدات.

دوپاتیشیدەكاتەوە، “بەهیچ جۆرێك چاوپۆشیی لە هیچ كەسێك ناكرێت”.

دوابەدوای ڕوداوەكە عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەوانەی هێرشیان کردەسەر خاوەنی ئەو چێشتخانەیە لە سلێمانی دەستگیركراون”.

ئەوەشی وت، “هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەسەر هێڵن و داوایانكردووە ئەو كەسانە بدرێنە دادگا و سزابدرێن”.

ڤیدیۆی ساتی ڕوداوەكە:

بابەتی پێشتر

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا: زۆر دڵتەنگ بووم بە ھەواڵی کوشتنی ژنێک لە كەلار

بابەتی دواتر

"گۆڵدن بۆی" ڕیکۆردێکی ئەڵمانیای نازی شکاند 57 ساڵە بە زیندووی ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share