كونسوڵی گشتیی ئەمریكا: زۆر دڵتەنگ بووم بە ھەواڵی کوشتنی ژنێک لە كەلار

ئەو وێنەیەی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕوداوی “كوشتنی ژنێك” لە كەلار ڕایگەیاندووە، نابێت کاری لەم جۆرە قبوڵکراو بێت لە هەرێمی كوردستان..

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم بڵاویكردووەتەوە، ڕۆب واڵەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “من زۆر دڵتەنگ بووم بە خوێندنەوەی ھەواڵی کوشتنی تۆقێنەری ژنێک لە كەلار، ئێمە دەبێت بڵێین نەخێر بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری”.

ڕۆب واڵەر ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەم جۆرە کوشتنانە ھیچ شتێک لە خۆناگرێت جگە لە شەرمەزاری، نابێت کاری لەم جۆرە قبوڵکراو بێت لە هەرێمی كوردستان کە شانازی دەکات بە ناوبانگەکەی بۆ ھەمەڕەنگی و لێبوردەیی”.

 

 

پۆلیسی گەرمیان دوێنێ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “تەرمی ژنێكمان بە هەڵواسراوی دۆزیوەتەوە، چوار كەسیش دەستگیركراون كە سێ كەسیان برای ژنەكەن و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە”.

قوباد تاڵەبانی: کەی لەوە تێدەگەین کە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە

لەبارەی ئەو ڕوداوەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند، “بەداخەوە جارێکی تر بە تاوانێکی تری ژن کوشتن ڕاچڵەکاین، بەداخەوە ژنێکی تریش بە کوژراوی دۆزرایەوە، کەی لەوە تێدەگەین کە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە؟!”.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیسی کەلار دەکەم بۆ دەستگیرکردنی خێرای تۆمەتباران بەو هیوایەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و ببنە پەند بۆ کەسانی تر کە بیر لەکوشتنی ژنێکی تر دەکەنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

(فیفا) بەهۆی گەندەڵییەوە سەرۆکی تۆپی پێی ئەفریقای سڕکرد

بابەتی دواتر

دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێژەی سەوزایی لە سلێمانی 19.6ـە

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی رووبەری سەوزایی لە شارەکەدا خستووەتەڕوو و ئاشکرایکردووە، ئێستا رووبەری سەوزایی بووە بە 19.6%. لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share