“گۆڵدن بۆی” ڕیکۆردێکی ئەڵمانیای نازی شکاند 57 ساڵە بە زیندووی ماوەتەوە

هالاند ڕیکۆردێکی تۆمارکراوی سەردەمی ئەڵمانیای نازی شکاند

هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەرانبەر هێرتا بەرلین ڕیکۆردێکی مێژوویی سەردەمی ئەڵمانیای نازی شکاند.

گەردەلولەکەی بوروسیا دۆرتمۆند سنوورێکی بۆ ڕیکۆردەکان نەهێشتووەتەوە، لە کۆی 22 یاریی تاوەکو ئێستا 23 گۆڵی بە درێسی یانە ڤیستیڤالییەکەوە تۆمارکردووە، تەنها لەم وەرزەدا 2020/2021 لەکۆی 12 ڕوبەڕوبوونەوە 15 گۆڵی تۆمارکردووە، کە نێوەندی ڕێژەی گۆڵێک دەکات لەهەر 63 خولەکێکدا.

لە سەردەمی ئەڵمانیای نازییدا، ئوڤە زیلەر، هێرشبەری ناوداری یانەی هامبۆرگ کە لە ئێستادا تەمەنی 84 ساڵە توانیویەتی لە 22 ڕوبەڕوبوونەوەدا 20 گۆڵ تۆماربکات.

ئەم ژمارەیە بەنسبەت خولی پلەی یەکی وڵاتی مەکینەکانەوە تاوەکو ئێستا و بۆ ماوەی 57 ساڵ بەرزترین ڕێژەی تۆماری گۆڵ بووە، بەڵام هالاند توانی لەم وەرزەدا بە 23 گۆڵ لە 22 یاری ئەو ڕیکۆردە بشکێنێت.

ئوڤە زیلەر، هێرشبەری پێشووی یانەی هامبۆرگ

لەسەر ئاستی هێرشبەرانی سەردەمی نوێ، گەوهەرەکەی نەرویج لەکۆی هەشت گەڕی بوندس لیگا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، کە ئەوەش هەمان ڕیکۆردی تۆمارکراوی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگە لە وەرزەکانی 2015/2016، هەروەها وەرزی 2017/2018، بەڵام گەوهەرە نوێیەکە سنوورێکی لەبەردەمدا نییە و دەتوانێت ئەو ڕیکۆردەش تێپەڕبکات.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بەفەرمی هالاندی وەک باشترین لاوی ساڵ دەستنیشانکرد و خەڵاتی “گۆڵدن بۆی” پێبەخشی، بۆ ئەم خەڵاتە بەسەر چەندینێکی دیکەی وەک ئانسو فاتی و ئالفۆنسۆ دەیڤیز و ڤینیسیۆز جونیۆر سەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی داعش لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share