مووچەی سەربازی عێراقی لە 700 هەزار دینار كەمترنابێت و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

سەرچاوەیەكی پەیوەندیدار بە پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ بۆ ئێستا ئاشكرایكرد، ئەركەكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و مووچەی سەربازێكی عێراقی لە 700 هەزار دینار كەمترنابێت.

مەهدی تەقی ئامرلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی پڕۆژەیای سەربازیی زۆرەملێ-وە دوا و ڕایگەیاند، ئێستا پڕۆژەیاساكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە و دەدرێت بە لیژنەكەی ئەوان كە لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە، ئەوانیش دەیدەن بە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

لەبارەی تەمەنی بەسەربازكردنی هاوڵاتییانەوە، ئامرلی وتی، لە تەمەنی 18 بۆ 35 ساڵ دەگرێتەوە و گشت پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران پێشبینیكرد پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە یەك بۆ دوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێویستبێت و پەسەندبكرێت.

وتیشی، مووچەی سەربازێك لە كاتی ڕاپەڕاندنی ئەركی سەربازیدا لە 700 هەزار دینار كەمترنابێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆلاند گارۆس، نادالی گەیاندە پلەی چوارەم

بابەتی دواتر

لەبارەی بڕینەوەی دارەكانی چیای گۆیژەوە شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share