سەرکردەیەکی حزبی تەقەدوم: ئەگەری گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی هەیە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرکردەیەکی حزبی تەقەدوم رایگەیاند، جوڵەیەکی سیاسی و یاسایی لەئارادایە بۆ گەڕانەوەی محەمەد حەلبوسی بۆ پۆستەکەی.

محەمەد عەلەوی سەرکردە لە حزبی تەقەدوم رایگەیاندووە، هەوڵێک لە ئارادایە کە بەپێی یاسا و دەستوور محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پۆستەکەی بگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕاندنەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی حاڵەتێکە رێی تێدەچێت رووبدات، هۆکارێکی دواخستنی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ هەمان مەبەست بووە، هیوامان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕە عێراقییەکان: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم دەکات

ماڵپەڕە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێبکرێت. ماڵپەڕی…
Total
0
Share