لەبارەی بڕینەوەی دارەكانی چیای گۆیژەوە شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لەبارەی بڕینەوەی دارەكانی چیای گۆیژەوە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، زیادەڕۆییان لابردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەتووە، شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە تیمەکانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەڕۆیی بە ھاوکاریی پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار، ھەستان بە لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی خرابوونەسەر زەوییەکانی بناری گۆیژە.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “بە ھەموو لایەکی ڕایدەگەیەنین کە ئەنجامدانی ئەو کارە دوای پێدانی چەندین جار ئاگادارینامە بووە بەو کەسانەی زەویی شارەوانییان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، کاری ئەمڕۆی تیمەکانی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی کارئاسانیکردن بووە بۆ جێبەجێکردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندیی ھاوڵاتییان و شاری سلێمانی لەو ناوچەیەدا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی جەختدەكاتەوە، لایەنی جێبەجێكاری پڕۆژەكە پابەندكراوە بە دووبارە ڕوواندنی سەرجەم نەمام و ئەو ڕێژە سەوزاییەی لەسەر ئەو زەوییانە هەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل: لای وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم كارەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە تەواوكراون

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “لەپرسی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە، لەلای وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرجەم كارەكانی تەواوكراون و چاوڕوانی وەزارەتی بەرگریی…
Total
0
Share