پێنج گۆڵەكەی مێسی و كۆمەڵێك ڕیكۆرد

لیۆنێل مێسی بۆ جاری دووەم لە كاروانی وەرزشیدا پێنج گۆڵی لە یەك یاریدا تۆماركرد.

لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەستۆنیای بردەوە.

هەر پێنج گۆڵەكەی ئەرجەنتین مێسی تۆماریكرد كە ئەوە جاری دووەم بوو لە كاروانی وەرزشیدا و پێشتر پێش 10 ساڵ پێنج گۆڵی بەرامبەر بایەرلیڤەركوزن تۆماركردبوو.

مێسی ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە 86 گۆڵ لەگەڵ ئەرجەنتین بەوەش بووە چوارەم گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەكانی تۆپی پێ.

هەروەها ئەوە هاتریكی ژمارە 56 بوو لە كاروانی وەرزشیدا و هاتریكی هەشتەمیش بوو لەگەڵ ئەرجەنتیندا.

مێسی دوای یارییەكە وتی: دڵخۆشین بەوەی جامی فینالیسمامان بەدەستهێناو بەشێوەیەكی باشیش بەرامبەر ئەستۆنیا دەركەوتین، ماوەیەك پشوو دەدەین و بە بەهێزی دەگەڕێینەوە.

ئەرجەنتین بۆ جاری 33 لەسەر یەك شكستی نەهێنا و پێویستی بەوەیە پێنج یاریی تر نەدۆڕێنێت تا ڕیكۆردی مێژووی تۆماربكات.

زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی

ڕۆناڵدۆ ١١٧ گۆڵ

عەلی دایی ١٠٩گۆڵ

مختار دهاری ٨٩گۆڵ

مێسی ٨٦ گۆڵ

بۆشكاش ٨٤ گۆڵ

هاتریكەكانی مێسی لەگەڵ ئەرجەنتین

٢٠١٢ بەرامبەر سویسرا

٢٠١٢ بەرامبەر بەرازیل

٢٠١٣ بەرامبەر گواتیمالا

٢٠١٦ بەرامبەر پەنەما

٢٠١٧ بەرامبەر ئیكوادۆر

٢٠١٨ بەرامبەر هایتی

٢٠٢١ بەرامبەر بۆلیڤیا

٢٠٢٢ بەرامبەر ئیستۆنیا

بابەتی پێشتر

عێراق زۆرترین تووشبووی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە لە سێ دەیەی ڕابردوودا

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی لە تورکیا دیارنامێنێت.. مەترسیی ڕفاندنی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share