عێراق زۆرترین تووشبووی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە لە سێ دەیەی ڕابردوودا

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ژمارە تووشبووەی تای خوێنبەربوون ئێستا تۆمارکراوە بەرزترین ئاستە لە سی و پێنج ساڵی ڕابردوودا و نزیکەی 140 تووشبوو هەن.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، دوایین ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە 138 تووشبوو، هەروەها گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە 23 حاڵەتن لە سەرەتای ئەمساڵەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەو ژمارەیەی لە ئەمساڵدا تۆمارکراوە، زۆرترین  ژمارەیە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە تۆمارکرابێت.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکردووە، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە لەو شوێنانە گۆشت بکڕن کە مۆڵەتی فەرمیی تەندروستییان هەیە.

بابەتی پێشتر

ناتۆ مانۆڕێكی سەربازیی گەورەی دەستپێكرد

بابەتی دواتر

پێنج گۆڵەكەی مێسی و كۆمەڵێك ڕیكۆرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share