پێنج زانیاریی گرنگ لەبارەی یاریی نێوان لیڤەرپوڵ و میلانەوە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە.

لیڤەرپوڵ و میلان لە کۆمەڵەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یاریدەکەن، لەهەمان کۆمەڵەدا یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و پۆرتۆ بوونیان هەیە.

  1. 1. تاوەکو ئێستا دوو یانەکە دووجار لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان ڕووبەڕووبوونەتەوە، هەردوو یارییەکە لە فاینەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون، فاینەڵی 2005 و فاینەڵی 2007.
  2. 2. یانەی لیڤەرپوڵ لە دوایین دوو ڕووبەڕووبوونەوەی یانەکانی ئیتاڵیا لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز بردنەوەی بەدەستنەهێناوە، بەرامبەر ناپۆلی (1-1) یەکسانبووە (2019)، بەرامبەر ئاتالانتا (2-0) ساڵی 2020 دۆڕاندنی تۆمارکردووە.
  3. 3. میلان لە دوایین 13 ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکان تەنها یەک بردنەوەی تۆمارکردووە (چوار یەکسانبوون و 8 دۆڕاندن).
  4. 4. میلان لە دوایین هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی لە خولەکانی ئەوروپا تەنها دوو بردنەوەی تۆمارکردووە، سەرجەمیان لە خولی ئەوروپی بوون (چوار یەکسانبوون و دوو دۆڕاندن).
  5. 5. ئەمشەو میلان یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدات لە ساڵی 2014.
بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پاریس پەیامێکی نوێی ئاراستەی ڕیاڵ مەدرید کرد

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بە داتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share