ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی لە تورکیا دیارنامێنێت.. مەترسیی ڕفاندنی هەیە

 

ڕۆژنامەنووسێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کە ماوەی حەوت ساڵە چووەتە وڵاتی تورکیا دیارنەماوە و مەترسیی هەیە لەسەر ئەوەی ڕفێندرابێت و یەکێک بێت لە قوربانییەکانی دەزگای هەواڵگریی ئێران.

ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی محەمەد باقر مورادی، کە داوای مافی مانەوەی لە وڵاتی تورکیا کردبوو، لە 30ی ئایاری ڕابردووەوە دیارنەماوە، کەسوکارەکەی دەڵێن ڕفێنراوە.

باوکی ئەو ڕۆژنامەنووسە پێیوایە کوڕەکەی لەلایەن ئەو کەسانەوە ڕفێنراوە کە کار بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێران دەکەن، بە بەڵگەی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چاودێری کراوە و بەدوایەوە بوون.

خێزانی محەمەد باقر مورادی سکاڵایان لە نوسینگەی داواکاری گشتیی تورکیا تۆمارکردووە.

لە ساڵی 2013دا دەسەلاتی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد باقر مورادیدا سەپاند بەتاوانی کۆبوونەوەی نایاسایی و مەترسی دروستکردن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.

لەوبارەیەوە ئەوبی شابەندەر شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت، ڕوونە کە ئەوانەی کار بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێران دەکەن بەردەوامن لە کوشتن و ڕفاندنی ئەو کەسانەی بۆیان دەستنیشاندەکرێت لە دەرەوەی وڵاتەکە بەتایبەت تورکیا.

بابەتی پێشتر

پێنج گۆڵەكەی مێسی و كۆمەڵێك ڕیكۆرد

بابەتی دواتر

ئەستێرە کشاوەکەی نێو سینەمای کوردی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share