ڕۆژنامەیەك: بەرپرسانی ئۆكرانیا ئەو چەكانە دەفرۆشن كە وڵاتان پێیانبەخشیون

ڕۆژنامەیەكی كەنەدی ئاشكرایكرد، بەشێك لە بەرپرسانی ئۆكرانیا ئەو چەكانە دەفرۆشن كە وڵاتان بە ئۆكرانیای دەبەخشن.

سەرۆكی دەستەی ڕزگاریی ناوخۆیی لە ئۆكرانیا، گوللـەی دژەتانك و دوو كڵاشینكۆفی فرۆشتووە، بەشێك لە كاربەدەستانی ئۆكرانیا ئەو چەكانەی خۆرئاوا بەخشیونی بە كیێڤ، بە شێوەیەكی نایاسایی دەفرۆشن، ئەمە ناوەڕۆكی هەواڵێكە كە ڕۆژنامەی تۆرینتۆ ستاری كەنەدی بڵاویكردووەتەوە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، “ئەرتور مۆنتیان جێگری سەرۆكی كارگێڕیی سەربازیی لە شاری چێرنیڤتسی لە خۆرئاوای ئۆكرانیا، ئەمبوڵانسێك كە بۆ كاری فریاگوزاریی تەندروستی دراوە بە وڵاتەكەی، بۆ كاری بازرگانیی تایبەت بە خۆی بەكارهێناوە و بەو هۆیەوە دەستگیركراوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە، خۆبەخشان و ئەو چەكدارانەی لە ئۆكرانیا شەڕدەكەن، باس لە كەمیی چەك و تەقەمەنی و پێداویستی دەكەن و دەڵێن، خۆرئاوا وەك پێویست چەك و تەقەمەنی نەداوە بە ئۆكرانیا و ئەوەی لە میدیادا دەوترێت، جیاوازە لەوەی لە بەرەكانی جەنگدا دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

شاندێكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share