زانایەكی ڕوس دوای دەستگیركردنی بە تۆمەتی خیانەت گیانیلەدەستدا

دوو ڕۆژ دوای دەستگیركردنی بە تۆمەتی ناپاكی و هاوكاریكردنی وڵاتێكی دیكە، زانایەكی ڕوس گیانیلەدەستدا.

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، حكومەتی ڕوسیا زانایەكی فیزیا و بیركاریی بە ناوی دمیتری كۆلكەر بە تۆمەتی “ناپاكیكردن لەگەڵ دەوڵەت” دەستگیركرد، سەرباری ئەوەی كە ناوبراو لە قۆناغێكی پێشكەوتووی تووشبوونی بە شێرپەنجەی پەنكریاس-دا بوو.

دمیتری كۆلكەر پێشتر لە چین وەك مامۆستای فیزیا و بیركاری وانەی وتووەتەوە، حكومەتی ڕوسیا تۆمەتباریكردبوو بە كاركردن بۆ دەزگاكانی ئاسایشی چین.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، چارەنووسی زانا ڕوسەكەی ئاشكراكرد و ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، دمیتری كۆلكەر لە كاتی دەستبەسەریدا گیانیلەدەستداوە.

ئاژانسەكە زانیاری و لێدوانی لە ئەلیكسەندەر ڤیدۆلۆڤ پارێزەری زاناكە وەرگرتووە، بەپێی وتەی ڤیدۆلۆڤ، دمیتری كۆلكەر دوای گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی لیڤۆرتوڤو لە مۆسكۆ، دوێنێ گیانیلەدەستداوە.

پارێزەرەكە دەڵێت سكاڵا تۆماردەكەن و لەبارەی دوا ڕۆژەكانی كۆلكەرەوە ئاشكرایكردووە، سەرەتا زاناكە لە نەخۆشخانەیەكی ناوچەی سیبیریا دەستبەسەركرابوو، بەڵام پێش مردنی، ئاسایش ڕوسیا بە فڕۆكە گواستوویەتییەوە بۆ مۆسكۆ و لەوێ گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

بڕێك كەرە و دۆی خۆماڵی دەستیبەسەرداگیرا كە وردە ئاسنی تێدابوو

بابەتی دواتر

ژاپۆن ئامێرێكی بۆ فێنككردنەوەی جەستە و هەستنەكردن بە گەرما دروستكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share