لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان دانیشتووانی گوندی بەربیرا لە سنووری بارزان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزێكی زۆر ڕەوانەی ناوچەكە كرا و بە وتەی سەرچاوە ناوخۆییەكان 17 كەس دەستگیركراون و تائێستا ئازاد نەكراون.
وەك لە ڤیۆدیۆكەدا دەردەكەوێت هاوڵاتییانی سنوورەكە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و هێزێكی زۆر براوەتە ناوچەكە بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی سنوورەكە.