وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و قۆناغی 9ی بنەڕەتیی دەوامی كارگێریی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی دوو ڕۆژ دەبێت لە هەفتەیەكدا.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە واژووی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی لەسەرە و تێیدا هاتووە، دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و قۆناغی 9ی بنەڕەتیی دەوامی كارگێریی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی دوو ڕۆژ دەبێت لە هەفتەیەكدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەبێت دەستەی كارگێریی خوێندنگەكان ڕۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە لە ناوەندەكانی خوێندندا دەوامبكەن.