نکونکو زۆرترین خواستی لەسەرە و مێرکاتۆ دەهەژێنێت

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی لایپزیک، کریستۆفەر نکونکو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا زۆرترین خواستی لەسەرە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئاشکرای کردووە، یانەکانی چێڵسی، مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ، پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن خواستیان لەسەر گواستنەوەی نکونکو-وە.

ئەستێرەکەی فەرەنسا لەم وەرزەدا بە درێسی یانەکەی خۆرهەڵاتی ئەڵمانیاوە بەشداری لە 51 یارییدا کردووە، 35 گۆڵ و 20 ئەسیستی تۆمار کردووە، هەڵکشانی خێرای ئاست و تواناکانی سەرنجی زەبەلاحەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە.

نکونکوی تەمەن 24 ساڵ لەم وەرزەدا بەهۆی ئاستبەرزییەوە بۆ یەکەم جار بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرا، لەنێو یاریزانانی “لێس بلوس”دا زۆرترین خواستی لەسەرە، نزیکترین یانە لێیەوە چێڵسی ئینگلیزییە.

نرخی یاریزانەکە زیاتر لە 60 ملیۆن یورۆیە، شارەزایان پێیان وایە شێوازی چێڵسی توخێل گونجاوترینە بۆ ئەسمەرە فەرەنسییەکە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لایپزیک پێداگریی لەسەر بەردەوامبوونی دەکات.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ دەوامكردنی مامۆستایان لە پشووی هاویندا دەركرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share