سەرنشینێك سەری بەر بنمیچی پردێك كەوت و گیانیلەدەستدا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر، سەرنشینی بارهەڵگرێك سەری بەر بنمیچی پردێك كەوت و گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر روویداوە. فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەو بارەیەوە دەڵێت، “بارهەڵگرێکی گەورە کە ئاژەڵی بارکردبوو و لە دواوە سەرنشینێکی دانابوو بۆ پاسەوانی، لە کاتی تێپەڕبوونی بە ژێر پردی فڕۆکەخانەدا پاسەوانەکە كە بەپێوە وەستابوو، سەری بەر بنمیچی پردەکە کەوتووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.

بەپێی وتەی فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، شوفێری بارهەڵگرەکە بێئاگابووە لە رووداوەکە و بەردەوامبووە لە رۆیشتن، تاکو لەلایەن شوفێرانی ترەوە ئاگادارکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن،…
Total
0
Share