لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی ڕێبوار تاڵەبانی كۆبووەوە و ڕایگەیاند، “بڕیارەكەی دادگای كەركوك تەواو سیاسییە و ئەوەی دەكرێت تۆڵەكردنەوەی سیاسییە و پێشتر بە بەڵگە بێتاوانی خۆمان سەلماندووە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان تێیدا هاتووە، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی كەركوك و دوا بڕیارەكانی دادگای كەركوك سەبارەت بە فەرمانی دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و چەند ئەندامێكی دیكەی ئەنجومەنەكە لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە ئامادەبوونی ڕێبوار تاڵەبانی كۆبووەوە باس لە بڕیارەكانی تایبەت بە دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەندامانی دیكەی ئەنجومەنەكە كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا، ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئامادەی بوو باس لە دۆخی ئێستای كەركوك و بریارەكانی دادگاكە كرا كە تایبەت بوون بە فەرمانی دەستگیركردنەكەی و چەند ئەندامێكی دیكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك. ڕاشیگەیاند: “بڕیارەكەی دادگای كەركوك بریارێكی تەواو سیاسییە و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تۆڵەكردنەوەی سیاسییە و پێشتریش بە بەڵگە بێتاوانیی خۆمان دەرخستووە”.