پێشمەرگە بۆ یەکەم جار لەدوای 2017ەوە دەگەڕێتەوە کەرکوک

هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش چالاکییەکی هاوبەشییان لە ناوچەی شێخ بزێنی سەربە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا کە ئەمە یەکەم گەڕانەوەی پیشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچانە لە دوای ڕوداوەکانی ساڵی 2017ەوە.

لیوا ھیوا عەبدوڵا، فەرماندەی میحوەری کەرکوک بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ئەم شوێنەی ئێمەی تێداین سێ گەنجی کوردی تێدا شەھید بووە و ئەویش دۆخێکی خراپی بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دروست کردووە”.

ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند، “ئەم سنوورە دەکەوێتە نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و نەبوونی ھەماھەنگی و ڕێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان وایکردوە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیاتربێت”.

زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە و ڕوداوی کوشتن و دواتر سوتاندنی سێ ھاوڵاتی کە دانیشتووی گوندی شەوگێڕی سنوورەکە بوون لە هەفتەیڕرابردوودا، دڵەڕاوکێی لای ھاوڵاتیانی سنوورەکە دروستکردووە، ئەو ناوچەیە دەکەوێتە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان.

بە وتەی خەڵکی ناوچەکە چەکدارانی داعشی بە بەردەوامی لە گوندەکانی شەوگێڕ و توڵکی و عەمدۆن و دەرمانا و قەرەسالم جموجۆڵیان هەیە و ئەوەش بە هۆی بۆشاییەکی ئەمنی کە لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە هەیە.

بابەتی پێشتر

عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەوا کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share