سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە دانوستاندنی نێوان ئیدارەی یانەکانی ئەی سی میلان و ڕۆما دەکەن، تایبەت بە گواستنەوەی نیکۆلۆ زانیۆلۆ.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، بەڕێوەبەرانی ئەی سی میلان دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی نیکۆلۆ زانیۆلۆ کردووە، بەڵام یانەی ڕۆما مکوڕە لەسەر بەردەوامبوونی ئەستێرە هەڵکشاوەکەی ئیتاڵیا و گفتوگۆکانیان ئاڵۆز کردووە.
ئیدارەی ڕۆما نرخی زانیۆلۆی بە 65 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە، لە بەرامبەردا میلان ئامادە نەبووە زیاتر لە 40 ملیۆن یورۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە پێشکەش بکات.
زانیۆلۆی تەمەن 22 ساڵ، یەکێکە لە بەهرەدارەکانی ئیتاڵیا و لەم وەرزەدا 42 یاری بە درێسی جێلاڕۆسی-یەوە کردووە، هەشت گۆڵی تۆمار کردووە و نۆ قۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە.