پلانی پاریس سانت جێرمان بۆ کۆکردنەوەی سێ کوچکەی تۆپی پێ ئاشکرابوو

پاریس سانت جێرمان لە پلانیدایە میسی و نییمار و مباپێ لە یەک پێکهاتەدا کۆبکاتەوە

ڕۆژنامەیەکی ناوداری ئیتاڵیا وردەکاری ئەو پلانە ئاشکرادەکات، کە سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی بە نیازە لە هاوینی 2021 جێبەجێی بکات.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە نزیکبوونەوەی نێیمار لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی تاوەکو چوار وەرزی دیکە و لێدوانە بەردەوامەکانی لە بارەی لیۆ مێسی ئەرجەنتینیەوە بابەتێکی خۆڕسک نییە، بەڵکو پلان بۆ داڕێژراوە و یاریزانەکە تێدەگات ئیدارەی ناسڕ خلێفی بە نیازی چ پلانێکە.

بەپێی سەرچاوەکە، سەرەتا ناسڕ خلێفی قەتەری خاوەنی پاریس و لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشیی یانەکە بۆندی نێیمار بە هەمان موچە و ئیمتیازاتی پێشوو نوێدەکەنەوە، یاریزانەکەش بەو هەنگاوە قایلدەبێت و لە بەرانبەردا داوای کڕینی لیۆ مێسی کردووە.

ئەم هەنگاوە لە یەک کاتدا هەندەر دەبێت بۆ نوێکردنەوەی بۆندی کیلیان مباپێ، کە ڕایگەیاندووە، ” بیر دەکەمەوە لە داهاتووم، پڕۆژەیەکی درێژخایەن و بەرهەمدارم دەوێت”.

لەلایەکی دیکەوە کاریگەری لەسەر مێسی دەبێت، ڕەنگە بەهۆی نێیمار و مباپێ و پڕۆژەی پاریسەوە لە هاوینی 2021 پەیوەندیان پێوەبکات، لە هەموو ئەوانەش گرنگتر دۆخی داراییە.

پاریس هاوشێوەی یانەکانی دیکەی ئەوروپا زیانی دارایی قورسی پێگەیشتووە، بەڵام لەڕووی بازرگانییەوە وا بیردەکەنەوە مێسی بە هەموو داواکاریەکانیەوە قبوڵبکەن، لە بەرانبەردا لە ڕێگەی فرۆش و سپۆنسەرە نوێیەکانەوە و بەهۆی ناوە زەنگۆلەدارەکەیەوە زیاتر لە 600 ملیۆن یورۆ کۆدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

سپەیس ئێكس 60 مانگی دەستكردی هەڵدایە بۆشایی ئاسمان

بابەتی دواتر

مۆندیالی یانەکان.. لیستی پاڵەوانان و ئەو یانانەی زۆرترینجار جامەکەیان بەرزکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share