(ڤیدیۆ) لە کۆتا ساتەکاندا ڤینیسیۆز ڕیاڵ مەدریدی لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

ڤینیسیۆز لە کۆتا ساتەکاندا خاڵێکی بۆ ڕیاڵ مەدرید داماڵی

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 25ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکسانبوونی بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی کرد، یاری نێوانیان بە یەکسانبوون بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگی سۆسیداد لە خولەکی 55  لەلایەن کریستیان پۆرتوگێز و گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لە خولەکی 89 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆرزەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/cdohwh

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (53) خاڵ هاوتای بەرشلۆنە بووەوە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، لە بەرانبەردا ڕیاڵ سۆسیدادی باسکی بە 42 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگەی خۆیی کردەوە.

بابەتی پێشتر

داوا دەكرێت بایدن هەوڵی ڕاگرتنی ئەردۆغان بدات

بابەتی دواتر

یەكەم كاروانی ڤاكسین لە چینەوە گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share