زیاتر لە 100 پەرلەمانتاری عێراق داوا دەكەن سەرۆكی حكومەت و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بكرێن، تایبەت بە پرسی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، 109 پەرلەمانتار لە یاداشتنامەیەكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقییان كردووە داوا دەكەن، هەریەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق و بەڕێوبەری كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی میوانداریی پەرلەمان بكرێن بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوە لەسەر ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادا بدەن.
لەو یاداشتنامەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم بە پەرلەمانی عێراق بدات.
وێنەی یاداشتنامەكە و واژووی پەرلەمانتاران..