پەرلەمانتارێك هۆكاری دواكەوتنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ئاشكرادەكات

یەكێكیان پەیوەندی بە ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم هەیە

پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سێ ھۆکار دەنگدان لەسەر بودجەی 2021 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دواکەوتووە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانونی یەكەم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتی، “موچەی فەرمانبەران لە بودجەی 2021، بۆ یەک ساڵی تەواو دەستەبەردەکرێت”.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لەبەر سێ ھۆکار، دەنگدان لەسەر بودجەی گشتیی 2021 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دواکەوتووە.

كۆچەر ئەوەی خستەڕوو، “یەکێک لە ھۆکارەکان، کارکردنە لەسەر کەمکردنەوەی ئەو کورتھێنانە زۆرەی لە بودجەی 2021دا ھەیە، دووەم چاوەڕوانیکردنە بۆ ڕێککەوتنی نێوان بەغداد و ھەولێر سەبارەت بەجێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم لە بودجەی گشتییدا، سێیەمشیان گەیشتن بە سازانێکی سیاسیی سەبارەت بە تێپەڕاندنی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا”.

سێشەممەی ڕابردوو مستەفا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکرد ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق سازبکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

كەمێك لەمەوبەر، دەنگی دوو تەقینەوە لە بەغدادی پایتەختی عێراق بیستران. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغداد ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی…
Total
0
Share