لە جیهاندا 700 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون تۆماركراون و ئەمریكا ڤاكسین دابەشدەكات

سەنتەری تەندروستیی ئەمریكا تایبەت بە كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپارێزی ڕایگەیاندووە، تائێستا 700 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا تۆماركراون و لەو ژمارەیەش 21 یان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكابوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوی تووشبووەكانی ئەمریكا لە قۆناغی چاكبوونەوەدان و هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاوڵەی مەیموونەوە تۆمارنەكراوە.

جنێفەر ماكویستون، بەرپرسی سەنتەری تەندروستیی ئەمریكا ڕایگەیاند، چەند حاڵەتێك تۆماركراون كە گوماندەكرێت ئاوڵەی مەیموون بێت.

هاوكات ڕاج بنجەبی، بەرپرسی بەشی سەلامەتی و تەندروستی لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، هەزار و 200 ژەمە ڤاكسین گەیشتووەتە ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی تووشبووان.

بابەتی پێشتر

سۆران عومه‌ر: سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی خراپترین و ناشه‌فافترین پرۆسه‌یه‌

بابەتی دواتر

ماكرۆن: نابێت ڕوسیا لەوەزیاتر شەرمەزار بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوانكارێكی كورد ڕفێندرا

لەلایەن دوو چەكدارەوە كە گومان دەكرێت داعش بن شوانكارێكی كورد لە سنووری گەرمیان ڕفێدرا. پەیامنێرمان لە گەرمیان پێی…
Total
0
Share