هەولێر..گردبوونەوەی پزیشکانی ددان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە پزیشکانی ددان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە و چەند داواکارییەکیان پێشکەش کرد.

یەکێک لە پزیشکانەی بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کردووە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “جیاوازییەکی زۆر دەکرێت لە نێوان دەرچووانی بەشی ددان لە زانکۆ حکومییەکان و ئەهلییەکاندا، بۆ نموونە دەرچووانی بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆی ئیشق ئاسانکاری زیاتریان بۆ دەکرێت و دەتوانن نمرەی بەرزتر بەدەستبهێنن هەر بۆیە لە کاتی وەرگرتنیان لە خوێندنی باڵا یان کارکردنیان لە نەخۆشخانەکان مافی لە پێشینە دەدرێت بە ئەوان لە کاتێکدا دەبێت دەرچووانی زانکۆ حکومییەکان پێشبخرێن”.

وتیشی، “داوا دەکەین سنوورێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشی پزیشکی ددان دابنرێت، چ لە زانکۆ حکومییەکان چ لە زانکۆ ئەهلییەکان، چونکە بۆ سبەی بەشێکیان نەتوانن هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share