ماكرۆن: نابێت ڕوسیا لەوەزیاتر شەرمەزار بكرێت

سەرۆكی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، گرنگە ڕوسیا بە ڕادەیەکی زۆر شەرمەزار نەکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت شەڕ لە ئۆکرانیا ڕابگیرێت و چارەسەرێکی دیپلۆماسی بدۆزرێتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، پاریس ڕۆڵی نێوەندگیری دەگێڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا.

هەرچەندە ماکرۆن لە سەرەتای هێرشەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەردەوام لەگەڵ پوتین قسەی کردووە لە چێوەی هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و دەستپێکردنی دانووستانێکی باوەڕپێکراو لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆدا، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەهاتووەتە دی.

بۆیە ئەو دەڵێت،”نابێت ڕوسیا بە ڕادەیەکی زۆر شەرمەزار بکەین بۆئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان شەڕەکە ڕابگیرێت و بتوانین بە ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی لێی دەرچین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share