سۆران عومه‌ر: سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی خراپترین و ناشه‌فافترین پرۆسه‌یه‌

ئەندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی خراپترین و ناشه‌فافترین پرۆسه‌یه ‌و زیانی گه‌وره‌ی لە خه‌ڵكی كوردستان داوه‌.

سۆران عومه‌ر، له نووسینێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “ده‌وترێت عێراق گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه‌، ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه‌ خزمه‌تگوزاری خراپه‌، قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی بونی هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕاسته‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌عێراق بونی هه‌یه‌و جیاوازه‌ داهاتی نه‌وت و ڕاپۆرتی چۆنێتی و چه‌ندێتی هه‌نارده‌و فرۆش و داهاته‌كه‌یه‌تی، هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت ده‌ستی بگات به‌ زانیاری هه‌نارده‌ی نه‌وت و بڕی داهاته‌كه‌ی، جگه‌ له‌وه‌ش هاوڵاتی عێراق سودمه‌ندن له‌ هه‌رزانی نرخی به‌نزین و گاز، ئه‌مه‌ له‌هه‌رێم بونی نییه‌”.

ئەو پەرلەمانتارە، سێ خشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقی له‌ماوه‌ی 21 ساڵی ڕابردوو بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌كردوه‌، “ته‌ماشای ئه‌م سێ خشتەیە‌ بكه‌ن ده‌توانن بزانن له‌ساڵی 2005 ه‌وه‌ تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2021 عێراق چه‌ند به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه ‌و به‌چه‌ند فرۆشتوویه‌تی و داهاتی چه‌ند بووه‌”.

دەشڵێت، من دوو خول له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندام بوم له ‌لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی سامانه‌سروشتیه‌كان ئێستاش به‌فه‌رمی نازانم هه‌رێم ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی چه‌نده‌ و به‌چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاتی چه‌نده‌، به‌ڵام ده‌زانم 60%ی داهاتی نه‌وت به‌ناڕونی و ناشه‌فافی نایه‌ته‌وه‌ دارایی حكومه‌ت”.

ناوبراو پێشیوایە، “حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وت زیاتر بشارێته‌وه ‌و به‌ڕایگشتیش بڵێ شه‌فافیه‌ت هه‌یه‌ كۆمپانیایه‌كی وه‌ك دیلۆیتی هێناوه‌ ملیۆنان دۆلاری پێ ده‌دات تاوه‌كو وردبینی له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بكات، هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرته‌ ناڕونانه‌ی دیلۆیت كه‌ ملیۆنان دۆلاری له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت 1%ی سایتی سۆمۆ زانیاری له‌سه‌ر نه‌وت تێدا نییه‌ كه‌ بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ڕایگشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

وادەی بەڕێكەوتنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە جیهاندا 700 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون تۆماركراون و ئەمریكا ڤاكسین دابەشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی…
Total
0
Share