هەدەپە دوو هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد

لە كۆنگرەی شەشەمی نائاسایی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)دا هەریەك لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد كركازاكی وەك دوو هاوسەرۆكی نوێ هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ هەدەپە چوارەمین كۆنگرەی نائاسایی خۆی بە بەشداریی 904 نوێنەری پارتەكە ئەنجامدا و بە دەنگدانی ئەندامان، هەریەك لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد كركازاك، وەك هاوسەرۆكی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران.

هەر لە كۆنگرەكەدا، ئەنجومەنی پارت و لیژنە پەیوەندیدارەكان لەناو پارتی دیموكراتی گەلان هەڵبژێردران، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی پارت، ئەندامانی جێگری ئەنجومەنی پارت، ئەندامانی لیژنەی دیسپلین و ئەندامانی لیژنەی دانوستان هەڵبژێردران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی هەرێم: هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان

وەفدی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ بەغداد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”هەردوولا هاوڕا بووین لەسەر دانانی میکانیزمێک…
Total
0
Share