خشتەی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە بڕی 419 ملیار دینار وەك شایستەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم كوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ بۆ هێزە ئەمنییەكان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و دژی یاساشكێنی بووەستنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share