ڕاكان جبوری: پێشمەرگە لەگەڵ كۆمپانیای كار دەستیانبەسەر سێ بیرە نەوتی كەركوكدا گرتووە

پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی پێشمەرگە و كۆمپانیای كار دەستیانبەسەر سێ بیرە نەوتدا لە كەركوك گرتووە و دەڵێت، “داوایان لە حكومەتی عێراق كردووە تیمێك بنێرێت بۆ جەختكردنەوە لە بابەتەكە”.

ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ كۆمپانیای كار دەستیانبەسەر سێ بیرە نەوتدا لە نزیك گوندی لهێبان لە كەركوك گرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكوور كردووە و جەختیانكردووەتەوە دەستبەسەر سێ بیرە نەوتدا گیراوە و دەستكراوە بە فراوانكردنی بیرە نەوتییەكان و كاری تێدادەكرێـت.

ڕاكان جبوری وتی، ” هێزەكانی پێشمەرگە ڕێگرییان لە كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكوور و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كردووە كە بچنە نزیك بیرە نەوتەكان لە كاتێكدا كە ئەو كارە ئەركی كۆمپانیای نەوتی باكوورە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی حەوت سەربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وادەی بەڕێكەوتنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share