بژمێرە رەسمییەکانی سەرژمێری چۆن بناسینەوە؟

بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى باس لەو هۆکارانە دەکات کە هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێیانەوە بژمێرە رەسمییەکانی سەرژمێری بناسنەوە.

شوان جەبار، بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی یارمەتیدان هەیە کە پێیدەوترێت ژووری ئۆپەراسیۆنی هێڵەکان، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن.

لەبارەی ئەوەی هاوڵاتییان چۆن بژمێرە رەسمییەکانی سەرژمێری بناسنەوە؟ شوان جەبار، رایگەیاند، سەرجەم بژمێرەکان باجێکیان لە ملدایە کە مۆری بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری هەرسێ پارێزگا یان ئیدارەکانی لەسەرە و تەزویر ناکرێن.

وتیشی، هەروەها بژمێرەکان تابلێتێکیان پێیە نەخشەی ئەو گەڕەکە یان شوێنە جوگرافیایەی لەسەرە کە کاری لەسەردەکەن.

شوان جەبار، دڵنیایی دا بە هاوڵاتییان و وتی، لیژنەی ئەمنی و ئاسایشیش هاوکارن و کەسێک کە رەسمی نەبێت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت خۆی بکات بە ئەندامی تیمەکانی سەرژمێری.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئامادەکارییمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share