وتەبێژی زێرەڤانی و پارێزگاری هەولێر لەبارەی ڕەوتی دەنگدانەوە قسەی جیاواز دەكەن

وتەبێژی زێرەڤانی و پارێزگاری هەولێر لێدوانی دژبەیەك لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەدەن، زێرەڤانی گلەیی لە سستی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە هەیە، بەڵام ئومێد خۆشناو دەڵێت، پرۆسەی دەنگدان بەباشی بەڕێوەدەچێت.

عەمید دێرەوان خورشید، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم بنكەیەكی دەنگدان لە هەولێر ڕایگەیاند، كێشەی زۆریان لە دەنگداندا بۆ دروستبووە، بەو پێیەی هەربنكەیەك نزیكەی دوو هەزار و بۆ دوو هەزار و 500 دەنگەری بەردەكەوێت، هەر وێستگەیەی نزیكەی 400 دەنگدەر دەكات.

وتەبێژەكەی زێرەڤانی گلەیی ئەوەی كرد، پرۆسەكە بە خاوی بەڕێوەدەچێت و لە ئامێرەكانی دەنگدان و پەنجەمۆردا كێشەیان بۆ دروستبووە، بۆیە قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبووە و ڕێژەی دەنگدانیش تا پێشنیوەڕۆ نەگەیشتووەتە 20%.

بەوتەی عەمید دێرەوان ئەو گرفتانە لە سلێمانی و دهۆك-یش بوونیان هەبووە، بۆیە وتەبێژی هێزەكانی زێرەڤانی داوایكرد ژمارەی بنكەكانی دەنگدان زیاتربكرێن.

لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی بنكەكانی دەنگدانی كرد و لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەی كۆڵییەوە، ڕایگەیاند، پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەدەچێت.

ئومێد خۆشناو دووپاتیكردەوە، پرۆسەكە بەپێی ئامادەكارییەكان لە ڕووی ئەمنی و لۆجیستی و پێداویستییەكانەوە بەباشی بەڕێوەدەچێت، تەنها لە هەندێك شوێن پڕۆسەکە بە سستی بەڕێوەبچێت بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغی لەسەرە.

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە هازارد توشی پێكان بوو

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانیيەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێم ئەگەری تاوەباران هەیە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و…
Total
0
Share