سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەی بۆ ئەندامانی پەرلەمان ناردووە کە ڕۆژی چوارشەممە 25 ی تشرینی دووەم ئامادەبن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان، محەمەد حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەی کاتژمێر 11:00ی ڕۆژی چوارشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی “فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت” دەکرێت.