ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی لە هەولێر

ئەمڕۆ 16 ی کانوونی دووەم، سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و موچەی فەرمانبەران گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر‎ لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، جەخت لەگرنگی ڕۆڵی یەكێتی كراوەتەوە و  ئامادەبووان هاوڕابوون كە دەبێت یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێ لە چارەسەری كێشەكان و یەكلاكردنەوەی قەیرانەكان.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشەدکات،‎بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی هەولێر و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردن لەو شارە، جەخت لەوەكرایەوە كە دەبێ بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایدۆلۆژی خزمەتی هەولێرو هەولێرییەكان بكرێ.

‎پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، چارەسەری كێشەی مووچەو دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتمانیان لەلایەن حكومەت تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە بوون و گفتوگۆی ورد و جدیان لەبارەوە كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی تەقینەوەکانی غازەوە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی تەقینەوەکانی غاز کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات. بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: نابێت سۆشیاڵ میدیا کاریگەریی لەسەر دەستپێشخەرییەکەی کاک مەسعود هەبێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە گرنگیی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان…
Total
0
Share