یونیسێف ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەندێک وڵات دەنێرێت

سندوقی نێودەوڵەتی چاودێری منداڵانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان “یونسێف” ڕایگەیاند، نزیکەی دوو ملیار دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار لەوانە ئەفغانستان و یەمەن دابین دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا یونسێف، ئەمڕۆ 23 ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “لەگەڵ 350 کۆمپانیای ئاسمانی و هێڵی ئاسن و گواستنەوە ڕێککەوتووە تا بتوانێت ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەندێک وڵاتی هەژار دابین بکات، لە چوارچێوەی هاوسەنگی دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە جیهاندا.

لە ڕاگەیەنراوەکەی یونسێفدا هاتووە، “دڵنیایی لە کۆمپانیاکان وەردەگیرێت تا ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەی گونجاو و بەرنامە بۆدانراو بگاتە ئەو وڵاتانەی بە ئاسانی دەستیان بە ڤاکسینەکە ناگات”.

پرسی دابەشکردنی ڤاکسین بەشێوەی یەکسان بەسەر جیهاندا لە دانیشتنی جی 20 دا باسیلێکرا و سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە جی 20 لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون هاوکاری بەرنامەیەک بکەن بۆ دابەكشردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر جیهاندا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان بە میوانداری وەزیری ڕۆشنبیری پرسی کۆچی گەنجان تاوتووێ دەکات

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share