وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەبەر كە لە هەرێمی كوردستان لە بواری نەوت و وزەدا كاردەكەن.
پێگەی (Iraq Oil Report) بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی نەوت و حكومەتی عێراق دەستدەكەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و ئەوەش وەك یەكێك لە هەنگاوەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵيی عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نامەیان ئاراستەكراوە سەبارەت بە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و شێوازی مامەڵەكردنیان كە دەبێت پابەندی بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی بن.