نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 117 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێـت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 117 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێـت و نەوتی خاوی تەكساس بە 116 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێـت.

دوێنێ پێنجشەممە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 114 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share